كۆمپانیای ئاپڵ تازه‌ترین به‌رهه‌می ئه‌لیكترۆنی ئاشكراكرد
ستیف جوب سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌مریكی به‌ناوبانگ ئاپڵ دوا به‌رهه‌می كۆمپانیاكه‌ی ئاشكرا كرد كه‌پێكهاتووه له‌ئامێرێك كه مۆبایل و لاپتۆپی پێكه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه.
كۆمپانیاكه ناوی (ئای پاد) ی له‌و ئامێره نوێیه ناوه كه‌مواسه‌فاتی مۆبایلی جۆری ئایفۆن و لاپ‌تۆپ له‌خۆده‌گرێت و له‌توانایدایه فیلم پیشان بدات و ئینته‌رنێتی تێدا به‌كاربهێنرێت.
ئاپڵ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگایه‌كی به‌ناوبانگی بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌ك پێنگوین و ماكمیلان و هاربه‌ر كۆڵینز ئیمزاكردووه تابڵاوكراوه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێره نوێیه‌وه بڵاوبكرێنه‌وه ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌سایتێكی نوێ كه‌ناوی (ئای ستۆر)ه.
سه‌رۆكی ئاپڵ ده‌ڵێت: خاوه‌نی ئه‌م ئامێره نوێیه ده‌توانێت راسته‌وخۆ كتێب داونلۆد بكات و ئای پاد باشترین ئامێره بۆ كردنه‌وه‌ی سایت.
شاشه‌ی ئه‌م ئامێره نوێیه 9.7 ئینجه‌و به‌به‌ركه‌وتن كارده‌كات و پاترییه‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی 10 سه‌عات ئیشده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا پێویستی به‌بارگاویكردنه‌وه هه‌بێت.
میمۆری ئه‌و ئامێره نوێیه 16-64 گیگا بایته‌و ئه‌ستوورییه‌كی نیو ئینجه‌و قورسیاییه‌كه‌شی 700 گرامه.
















Comments
Post new comment